تێکنۆلۆژی نوێزانستی پزیشکیڕوبۆتیکسەرەکیکەرەستەکانی پزیشکی

159- سیستەمی نەشتەگەری ڕوبۆتیکی سینا

سیستەمی نەشتەگەری ڕوبۆتیکی سینا مودێلی فلێکس، دروستکراوی ڵێکۆڵەرانی زانکۆی تاران لە دەستکەوتەکانی ئێران لەم بوارەدا بەژماردێت.

ڕوبۆتی نەشتەگەری سینا دەرەنجامی 15 ساڵ هەوڵی ڵیکۆڵەرانی ئێرانی لە ناوەندی توێژینەوەی تیکنۆلۆژییەکانی بیومدیکال و ڕوبۆتیکی زانکۆی تارانە.

ئەم ڕوبۆتە لە نەشتەگەرییەکانی فێرکاری نەشتەگەری(مودێلی حەیوانی) بۆشایی ناوسک و قەفەسەی سینگ، تەنانەت لە ڕێگەی دوورەوە دەتوانرێت بەکاربهێنرێت.

بەشەکانی سەرەکی سیستەمی نەشتەگەری ڕوبۆتیک

-کۆنترۆڵی نەشتەگەری لە دوورەوە

-ڕوبۆتەکانی نەشتەگەری جێگر لەسەری تەختی نەخۆش(ئەسلیوەکان و رۆبۆلینزەکان)

دەستەکانی کۆنسولی نەشتەگەری جووڵەی دەستی نەشتەگەر تومار دەکات و ڕوبۆتەکانی جێگر لە تەختی نەخۆشدا جووڵەکانی نەشتەگەر لەسەری نەخۆش جێبەجێ دەکەن.

ئەم پەیوەندییە لەرێگەی ئێنترنێتەوە ئەنجام دەگرێت، بۆیە نەرشتەگەر دەتوانێت لە هەر شوێنێک لەوڵاتدا وتەنانەت لەسەری ناوێکی ئوقیانووس پێوەوە ئەنجامی بدات .

تواناییەکانی ناوازە وتایبەتی سیستەمی نەشتەگەری ڕوبۆتیکی سینا

-فیدبەک وگواستنەوەی هەستی ساوین لە شوێنێ نەشتەگەری نەخۆش بەدەستی نەشتەگەر کە لە مەودایەکی دوورەوە دانراوە

-لکاندن بە یەک یان هەردوو لای تەختی نەشتەگەری و جووڵە لەگەڵ تەخت ونەخۆش لە کاتی نەشتەگەری.

-کەڵک وەرگرتن لە ئامێرێ ئاسایی نەشتەگەری وپێویست نەبوون بەئامێرێ تایبەت و گران

-توانایی گۆڕینی باری نەشتەگەری لە سەرپێ بە دانیشتن وپێچەوانەی لە کاتی نەشتەگەری

-پێویست نەبوون بەتێچوی زیاتر بۆپاراستن وچاکردنەوەی ساڵانەی بە پێچەوانەی نموونەی دەرەکیی

-نرخی کەمتر لە نێو بەراورد بە تەنها نموونەی هاوشێوەی لەئەمریکا

سیستەمی نەشتەگەری ڕوبۆتیکی سینا

ناوی مودێلی نوێ ئەم سیستەمی نەشتەگەرییە “فلێکسە”

ئەم بەرهەمە سێیەمی به‌فرانباری 1397 لە شەشمین پێشانگای کەرەستە و ماکی ئەزموونگەیی لە پێشانگەی نێوەدەولەتی تاران  ڕێنوینی کرا.

Show More

Related Articles

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button