تێکنۆلۆژی نوێسەرەکیسووپێرکەمپیوتەرەکان

160- سووپێر کەمپیوتەری زانکۆی پێشەسازی ئەمیری کەبیر

دروستکردنی سووپێر کەمپیوتەری ئەمیری کەبیر بە وەبەرهێنانی جێگری زانستی وتیکنۆلۆژیای سەرۆکایەتی کۆمار و زانکۆی پێشەسازی ئەمیری کەبیر لە سەرەتای ساڵی 1388وە دەستپێکردووە. ئەم سیستەمە کە بە هاوبەشی کۆلێژی کارەبا وکەمپیوتەری زانکۆی ئەمیری کەبیرجێبەجێ کراوە، مایكرۆ پرۆسێسەرێک لەگەڵ 288 گرەی پرۆسێس بەدیزاینی یەکجۆر و زیاتر لە 4 هەزارو600 ناوەندی پرۆسێسی هەیە.

کۆی گشتی حیساباتی ئەم سووپێر کەمپیوتەرە89 میلیارد ئۆپەراسیۆن لەچرکەدایە.کە بریتییە لە 42.5 ترافلاپس پرۆسێسەری سەرەکی و46.5 ترافلاپس پرۆسێسەری یارمەتیدەر.

شەبەکەی پێوەندی کەمپیوتەرکە بەخێرایی 40 مێگابایت لەچرکەدا کاردەکات وقەبارە میمۆرییە سەرەکییەکەی بە زیاتر لە 9 ترابایت دەگەییت.

توانایی کۆکەرەوەی ئێستای 160 تراباتیە وتوانایی پێوەندی بە شەبەکەی سووپێر کەمپیوتەری نەتەوەیی هەیە و دەتوانێت بەشەکانی سەختامێر و نەرمامێری کۆنترۆڵ بکات.

هەروەها ئەم کەمپیوتەرە دەتوانێت پرسیارەکانی کردەیی و ئەندازیاری کە پێویستیان بە حساباتی بەهێز ودژوارە حەل بکات. بۆیە لە سەرەتای دیزاینی سیستەمەکە تیمیکی پسپۆڕ بۆ جێبەجێکردنی نەرمامێرە پێویستەکانی ناوەندی زانستی وئەکادیمیەک و هەروەها بەشی پێشەسازی، کار دەکەن بە شێوەیەک تا ئێستا زیاتر لە نەرمامێرەکانی بەکارھاتوو وەک نەرمامێرەکانی (ئەندازیاریی، دینامیکی مولکوولی، ERPوCRN، RENDERINGوپێگەی داتاکان) لەسەری ئەم سیستەمە دانراوە.

Show More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button